وه‌زیری ته‌ندروستی پلانی نوێی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات


وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی سه‌ر  به‌وه‌زاره‌ت  پلانی حکوومەت لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ قۆناغی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نن 

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌  كه‌ ئەمرۆ دووشەممە 23 ى 11 ى 2020 دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بەرێوەبەرە گشتییەکانی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆک ، هەڵەبجە ، سەرۆکی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین ده‌چنه‌ پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لێژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە و تاوتوێی پلانی نوێی حکوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە قۆناغی داهاتوو دەکەن.