وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا ھه‌یه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان رایگه‌یاند كه‌ سعوودیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیا ھه‌یه‌.

له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی G20 كه‌ سعوودیه‌ میوانداریی ده‌كات، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی رۆیته‌رز باسی له‌وه‌كرد، ھیچ داتایه‌ك نییه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ بایكۆتكردنی به‌رھه‌مه‌كانی توركیا بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ گوتیشی: سعوودیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیا ھه‌یه‌.

فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی كه‌نداو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سعوودیه‌، ئیمارات، میسر و به‌حرێن به‌رده‌وام له‌ ھه‌وڵدان به‌ ئامانجی كۆتایی ھێنان به‌ ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.

ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ دێت رۆژی ھه‌ینی رابردوو شای سعوودیه‌، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدابوو.