بلاسخارت راپۆرتێك له‌سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كانی عێراق پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

بڕیاره‌ جینین هێنیس بلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق راپۆرتێك له‌سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كان له‌عیراق پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات.

وا بڕیارە خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، رۆژی سێشەممەی ڕێکەوتی 24ی تشرینی دووەمی 2002 کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک و 6ی ئێوارە بە کاتی بەغدا کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق پێشکەشی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

خاتو پلاسخارت لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە بەغداوە وتارەکەی سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش دەکات.