‌ تەندروستی دهۆک: زیاتر لە 15 هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەته‌وە


تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 212 تووشبووی دیكه‌ی کۆرۆنای راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە 15 هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا  بڵاوی كرده‌وه‌ ،  ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 212 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كران

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌كۆی گشتی چاكبووان لەسنوری پارێزگای دهۆك گەیشتە15 هەزار و635 كه‌ش

ته‌ندروستى دهۆك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌له‌ئێستادا 12 هه‌زار و 894 تووشبووی كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌دا ماون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. ؤ