ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هه‌رێم دەكرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: لە فەرمانگەكان لە بانكی تایبەتمەندی ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران دەكەنەوە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگانە و ئەو داواكاریە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكان كراوە.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی كوردستان کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نە بەستراوەکانی سەر بە وەزارەت کراوە، ئاماژەبەوەکراوە، بەپشت بەستن بە یاسای چاكسازیی و لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی بواری بانكی لە هەرێم و بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان.

لە نوسراوەكەداهاتووە، ئەژمێرێکی بانکی تایبەت بۆ سەرجەم فەرمانبەرانە دەکرێتەوە کە هیچ ئەژمێرێکیان نییە بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگانەیان.

aburi