نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 44 دۆلار 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
19/11/2020 - 10:56
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٤ دۆلار و ٠٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت و به ٤٤ دۆلار و ٣٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٣دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٦ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٤ دۆلار و ٠٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤١ دۆلار و ٦٥ سه‌نت فرۆشرا.