ڤاكسینی مۆدێرنا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنتی گه‌یانده‌ 44 دۆلار و 22 سه‌نت

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كۆمپانیای مۆدێرنا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌  تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان به‌ رێژه‌ی سه‌دا 94.5 سه‌ركه‌وتوو بووه‌،نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه‌.

دوێنی نرخی نه‌وت له‌سه‌دا چوار به‌رز بۆووه‌و گه‌یشته‌ 44 دۆلار،ئه‌مڕۆش به‌رزبوونه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆماركردوو گه‌یشته‌ 44 دۆلار و 22 سه‌نت.

هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل خاوی تیكساس گه‌یشته‌ 41 دۆلارو 65 سه‌نت.

شایانی باسه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌ وریاییه‌وه‌ گه‌شبینن له‌و ڤاكسینانه‌ی كه‌ له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار