ســێ بــروسکەی ســەرەخۆشیی لـە بــارەگای بــارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم عوسمان ئیبراهیم ده‌كات

به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێزان،  خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم عوسمان ئیبراهیم،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی(ئیبراهیم عوسمان ئیبراهیم) سه‌رۆكی شاره‌وانی سمیلانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و ئه‌ندامانی شاره‌وانی سمیلان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوخه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو(ئیبراهیم عوسمان ئیبراهیم) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
16ـی11ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو جه‌بار مسته‌فا محه‌مه‌د ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو جه‌بار مسته‌فا محه‌مه‌د،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان (جه‌بار مسته‌فا محه‌مه‌د) ناسراو به‌(عه‌ریف جه‌بار رۆژبه‌یانی)مان پێگه‌یشت.

خوالێخۆشبوو عه‌ریف جه‌بار رۆژبه‌یانی یه‌كێك‌ له‌و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی كه‌ له‌پێناو ئازادی میلله‌ته‌كه‌یدا باوكی(مسته‌فا محه‌مه‌د) و كوڕه‌كه‌ی(سالار جه‌بار) شه‌هید بوونه‌.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و ته‌واوی خزم و دۆست و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو(عه‌ریف جه‌بار رۆژبه‌یانی)به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
16ـی11ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌هرام خه‌لیل ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك به‌هرام خه‌لیل،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی(خه‌لیل خدر) باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو(خه‌لیل خدر)ـی باوكتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
16ـی11ـی2020