ھاوردەکردنی ئاژەڵ زیانێكی زۆر به‌ كه‌رتی ئاژه‌ڵداری نێوخۆی ده‌گه‌یه‌نێت

ھاوردەکردنی ئاژەڵ و مەڕو ماڵات لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بە کەرتی ئاژەڵ داری و بەرھەمی ناوخۆ گەیاندوە.

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ھاوردەکردنی ئاژەڵ و مەڕو ماڵات لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بە کەرتی ئاژەڵ داری و بەرھەمی ناوخۆ گەیاندوە، جوتیارانی ناوخۆ بەردەوام تووشی زەرەر و زیان ببن و ناچار واز لە ئاژەڵداری بھێنن.