باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌ركیس ئاغا جان ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌ركیس ئاغا جان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سه‌ركیس ئاغا جان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

15ـی11ـی2020