ســێ بروسکەی ســەرەخۆشیی لە بــارەگای بــارزانـییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌مید خورشید محه‌مه‌د ده‌كات

به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێز، كاك عه‌مید خورشید محه‌مه‌د،
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان خاتوو(مه‌ریم عومه‌ر پیرۆ نێروه‌یی) هه‌ڵگری مه‌دالیای(بارزانیی نه‌مر) و هاوژینی شه‌هیدی فه‌رمانده‌(محه‌مه‌د شه‌نگین سینی نێروه‌یی) و دایكی دوو شه‌هیدی قاره‌مان(مسته‌فا و ماجد)مان بیست.

خوالێخۆشبوو خاتوو(مه‌ریم) یه‌كێكە له‌و شێره‌ژنانه‌ی له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یدا رووبه‌ڕووی سه‌ختی و ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوژین و دوو رۆڵه‌ی به‌وه‌فای بووه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو(مه‌ریم عومه‌ر پیرۆ نێروه‌یی) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
14ـی11ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ كاروان محه‌مه‌د سینۆ ده‌كات

به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ڕێز، كاروان محه‌مه‌د سینۆ
به‌دڵگرانی و خه‌مێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌(زێرڤان)ـی براتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ په‌روه‌ردگار داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌(زێره‌ڤان)به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
14ـی11ـی2020

 

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو به‌ختیار ره‌شید حه‌وێز ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو به‌ختیار ره‌شد حه‌وێز،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رائید(به‌ختیار ره‌شد حه‌وێز) له‌ فه‌رمانده‌ی سپیلكمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی كاكه‌(به‌ختیار) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
14ـی11ـی2020