كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند د.ژیلوان تاهیر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

یه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانی كوردستان تیڤی

هونه‌رمه‌ند د.ژیلوان تاهیر مامۆستای كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر ،ماوه‌یه‌ك بوو باری ته‌ندروستی باش نه‌بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنرا بوو،ئێستا ته‌ندروستی زۆر باشه‌,گه‌راوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

بۆئاگاداربوون له‌ باری ته‌ندروستی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند د.ژیلوان تاهیری كرد له‌لێداوانێكی تایبه‌ت دا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند" سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌،به‌داخه‌وه‌ ماوه‌یك بوو باری ته‌ندروستیم باش نه‌بوو ،به‌ڵام ئێستا له‌سایه‌ی خودا زۆر باشم باری ته‌ندوستنیم زۆر باشه‌".

هه‌روه‌ها گوتی " سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م ،كه‌ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له‌ باری ته‌ندروستیان پرسیوه‌ ، یان  سه‌ردانیان كردووین ،داوكارم هه‌موولایه‌ك سه‌لامه‌ت بن".

هونه‌رمه‌ند ژیلوان تاهیر له‌ ساڵی 1966 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدایه‌ دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێره‌ش،له‌ ساڵی 2016 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ هونه‌ر وه‌رگرتووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانی كوردستان تیڤی

 هونه‌رمه‌ند ژیلوان تاهیر 36 شانۆگه‌ری ده‌رهێناوه‌ ،4 زنجیره‌ درامای ده‌رهێناوه‌ ، 6 كورته‌ فلیمی ده‌رهێناوه‌ ، وه‌كو ده‌رهێنه‌ر زیاتری له‌ 60 كلیپ و به‌رنامه‌ كاری كردوه‌  هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر بووه‌ له‌ تیڤییه‌كانی گوڵان ، سه‌ته‌لایه‌تی كوردسان تیڤی ، زاگرۆس ،هه‌رێم.

ئه‌ندامی سه‌ندیكای هورنه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌ ، سه‌رۆكی گرووپی شانۆڤانی كورده‌  .

به‌ناوی ماڵپه‌ری كوردستان هیوای ته‌ندروستی باش بۆ هونه‌رمه‌ند د.ژیلوان تاهیر ده‌خوازین.