ســێ بروسکەی ســەرەخۆشیی لە بـارەگای بــارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هۆشه‌نگ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، هۆشه‌نگ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان،

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر(محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان خه‌یلانی)ـی باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

13ـی11ـی2020

.........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ وریا زیاره‌تی ده‌كات

به‌ناوی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێز، وریا زیاره‌تی،

به‌خه‌مێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ر و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

13ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌بدوڵڵا ده‌لۆ و عه‌بدولڕه‌حمان ده‌لۆ ده‌كات

به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ڕێزان، عه‌بدوڵڵا ده‌لۆ و عه‌بدولڕه‌حمان ده‌لۆ،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیری دڵسۆزی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (كه‌ركووك - گه‌رمیان)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان(سه‌ركه‌وت نه‌جم محه‌مه‌د)ـی ئامۆزاتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزمانی ده‌لۆ ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی ئامۆزای خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

13ـی11ـی2020