مەكتەبی سیاسی پارتی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو قادر حاجی عەلی كرد

بەڕێزان خانەوادەی قادری حاجی عەلی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و،  سەرکردە و ئەندامی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان خوالێخۆشبوو (قادر حاجی عەلی بەگ)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان