باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حوسێن كوردی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حوسێن كوردی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیری دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(حوسێن ئه‌حمه‌د سلێمان) ناسراو به‌(حوسێن كوردی)مان پێگه‌یشت.

كاكه‌ حوسێن كوردی وه‌ك كادیرێكی لێهاتوو و فه‌رمانده‌یه‌كی خۆنه‌ویست و كوردپه‌روه‌ر تا كۆتا ژیانی به‌ ئه‌مه‌كداری و راستگۆیانه‌ خزمه‌تی به‌ میلله‌ته‌كه‌ی كردووه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حوسێن كوردی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
11ـی11ـی2020