سبه‌ی شانۆگه‌ری (مایسترۆ) لە هەولێر نمایش دەكرێت

كاتژمێر چواری ڕۆژی چوارشەممە ١١-١١-٢٠٢٠ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر نمایش دەكرێت

سبه‌ی چوارشه‌مه‌11-11-2020شانۆگەریی مایسترۆ كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، لە هەولێر نمایش دەكرێت.


بەرێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، بە چاودێریی پارێزگاری سلێمانی، شانۆگەریی مایسترۆ، كە لە نووسین و دەرهێنانی حەیدەر ئەبو حەیدەر و نواندنی میدیا رەئوف بێگەردە، بە بەشداریی کۆمەڵێک قوتابی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە هەولێر نمایش دەكرێت.

شانۆگەرییەكە بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، مەڵبەندی گشتیی سلێمانییە، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، كاتژمێر چواری ڕۆژی چوارشەممە ١١-١١-٢٠٢٠ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر نمایش دەكرێت.