مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا کەریمی قشلاخی دەکات


بەڕێزان خانەوادەی مەلا کەریمی قشلاخی

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری شارباژێر، خوالێخۆشبوو (مەلا کەریم قشلاخی)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان