بوومەلەرزەیەکی بەهێز یۆنان و تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە پێوەری 7 رێختەر رۆژئاوای تورکیا و دوورگەی سامۆسی یۆنانی هەژاند .

بوومەلەرزەکە لەلایەن خەڵکی ئیستەنبووڵی پایتەختی تورکیا تاوەکو یۆنان هەستی پیێکراوە و بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا شەش باڵەخانە لە ئیزمیر رووخاون.

تاوەکو ئێستاش بە شێوەیەکی فەرمی زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەکراون.