له‌نێو كه‌نیسه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا سێ كه‌س به‌چه‌قۆ  كورژان

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ هێرشكارێك به‌چه‌قۆ سێ كه‌سی له‌نێو كه‌نیسه‌ی رۆتردام له‌ شاری نیس-ی فه‌ره‌نسا كوشتووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له‌ شاری نیس به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی فه‌ره‌نسا له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌و سێ كه‌سی كوشتووه‌و كه‌سێكیشی بریندار كردووه‌،هاوكات هێرشكاره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌.

22

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار