سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی له‌ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی باجده‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و رایدەگەیەنێت:

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان، به‌ ره‌چاوكردنی لێكه‌وته‌ نه‌رێنییه‌كانی قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارماندا به‌ لێخۆشبوون له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سزا و سوانه‌ی له‌سه‌ر باجده‌رانی هه‌رێمی كردستان له‌ ساڵانی رابردوو له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌ بووه، بە مه‌رجێك تا 31ـی 12ـی 2020 پاكتاوی باجه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بكه‌ن.