بارسێلۆنای ئیسپانی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌


یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، ناوی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی كاتی تیپەكەی بڵاوكردەوە، ئەویش دوای دەست لەكاركێشانەوەی ئیدارەی پێشوو بە سەرۆكایەتی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ لەژێر فشاری هاندەران

 لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە كارلیس تۆسكێتس سەرۆكی لیژنەی ستراتیژی ئابووری بارسا بە سەرۆكی دەستەی كارگێڕی كاتی یانەكە دەستنیشانكراوە، هاوكات هەریەك لە خوان ڕامۆن ڕامۆس بە جێگری سەرۆكی دەستەی كارگێڕی كاتی و خوان لویز گارسیا بە ئەمینداری دارایی و جۆسێپ ماریا بادۆلس بە سكرتێری یانە كاتالۆنیەكە دەستنیشنكراون


لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی بلاوگڕانا ئاماژە بە ئەركەكانی دەستەی كارگێڕی كاتی كراوە كە بە پێی پەیڕەوی یانەكە بریتیە لە بەجێگەیاندنی ئەركە كارگێڕیەكان و نوێنەرایەتیكردنی یانەكەو بەردەوام بوون لەسەر چالاكیەكان و پاراستنی بەرژەوەندیەكانی بارسا، هەروەها ئەركی سەرەكی دەستەی كرگێڕی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردنی نوێی یانەكە دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا