Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:09

کونسوڵخانەی ئێران له‌ هه‌ولێر لەسەر پێدانی ڤیزە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%

كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەسەر پێدانی ڤیزە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و رایدەگه‌یەنێت: ئێران سێ‌ خاڵی سنووری بەڕووی هاووڵاتیانی هەرێم بە كراوەیی هێشتۆتەوە و جەختیش دەكاتەوە، كە بەردەوامن لە پێدانی ڤیزە.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن سەبارەت بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڤێزە بە هاووڵاتیانی عێراقی نادات، بۆ خەڵکی بەشەرەفی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕووندەکەینەوە کە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە سەرەتای قەیرانەکەوە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران سێ خاڵی سنووری فەرمی خۆی بە ڕووی ئەو هاووڵاتیانەی کە پێویستی سەردانی ئەوان بۆ کۆنسوڵخانەکانی هەولێر و سلێمانی سەلمێندراوە، بە کراوەیی هێشتووەتەوە و بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندرووستییەکان، ئەو کەسانەی کە بۆ کاروباری نەخۆشی یان بازرگانان، خوێندکارانی زانکۆ و ئەوانەش مافی مانەوەیان لە ئێران هەبووە، ڤێزەیان پێدراوە و وێڕای ئاسانکاری بۆ ئەوانیش ڤێزەکەیان بێ بەرامبەر بووە، هەر بۆیە بە پێی ئامارەکانی حەوت مانگی ڕابردووی ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی، لە هەر دوو کۆنسووڵخانەی هەولێر و سلێمانی بە گشتی 19 هەزار و 935 ڤێزە بە هاووڵاتیانی هەرێم دراوە کە زۆربەیان بۆ کاروباری نەخۆشی و تەندرووستی بووە.

شیاوی وەبیرهێنانەوەیە کە بەدەر لە ڕۆژانی پشووی فەرمی، لە ڕۆژەکانی دیکە هەر دوو کۆنسووڵخانە بەو پەڕی تواناوە چالاکییان هەبووە و خزمەتگوزارییان پێشکەش بە هاووڵاتیانی هەرێم و ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کردووە.

سەبارەت بە هاتنی گەشتیارانیش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هێشتا بڕیاری دەرنەکردووە و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا بەستێنی گونجاو بۆ ئاساییکردنەوەی هاتووچۆ دابین بکرێت.

کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران - هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.