حکومەتی هەرێمی كوردستان سبه‌ی كرده‌ پشووی فه‌رمی

بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێت


 بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان پشووی فەرمییە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، سبەی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020ی زایینی، لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.