ئاگادارییه‌ك له‌وه‌زاره‌تى كاره‌باوه‌ بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت

 وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ئه‌و ماڵانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باییان بۆ ده‌به‌سترێت

كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌  كه‌ئه‌م  ئه‌م زانیاریانە بزانن:
1-ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته‌ كه‌ به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاریكراوه‌، بۆ ماوه‌ی 45 چركه‌، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه‌ و پاش 150 چركه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ كاره‌با زیاد له‌پێویست به‌كارهاتووه‌.

2-ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌ك (ده‌قیقه‌)دا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كارهات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته‌ 45 چركه‌، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه‌ كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

3-ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك رووبدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


شوان عه‌زیز