ڤیدیۆ.. په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ڕێوه‌به‌رێكی شاره‌وانی له‌ نووسینگه‌كه‌ی ده‌رده‌كات

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ سڕكراوه‌و ده‌بێ به‌فه‌رمی داوای لێبوردن بكات

ئێواره‌ی دوێنێ جه‌واد حه‌مدان ساعدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناوچه‌ی حوسێنییه‌ی به‌غدا له‌ نووسینگه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و پێی ده‌ڵێت: شڕو شیتاڵت كۆبكه‌ره‌و بڕۆ،هاوكات شه‌ڕه‌ قسه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ساعدی وێنه‌گیراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌رله‌مانتار جوداد ساعدی له‌ كاری سیاسی و راگه‌یاندن سڕكراوه‌و ده‌بێ به‌فه‌رمی داوای لێبوردن بكات ، هه‌روه‌ها ناشبێت سه‌ردانی هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار