سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

په‌تاكه‌ به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌

محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاند كه‌ تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووه‌.

محه‌مه‌د باقر قالیباف له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی رایگه‌یاندووه‌ ''یه‌كێك له‌ هاوڕێیانی ئۆفیسمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو. كاته‌كانی نیوه‌ شه‌و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی منیش راگه‌یه‌ندرا و پۆزه‌تیڤ بوو''.

محه‌مه‌د باقر قالیباف باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كه‌ره‌نتینه‌ كراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی.

له‌ میانی ئه‌م مانگه‌دا له‌ ئێران محه‌مه‌د باقر نوبه‌خت ،جێگری سه‌ركۆماری ئیران و سه‌رۆكی ده‌زگای بوودجه‌ و پلاندانان، ، هه‌روه‌ها عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆم، تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، په‌تاكه‌ به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌.