نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 40 دۆلار و 98 سه‌نت

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤١ دۆلار و ٧٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌شی به‌ ٤١ دۆلار و ٦١ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٢ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ سه‌دا ١،٥١ دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و گه‌یشته‌ ٤٠ دۆلار و ٩٨ سه‌نت.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٨ دۆلار و ٨١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

پێشبینییه‌كانی ئینستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ زیادبوونی ٤،٦ ملیۆن به‌رمیل له‌ یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی ئه‌مریكا، نیگه‌رانییه‌كانی له‌ زۆری خستنه‌بازاڕی نه‌وت زیاتر كرد و بووه‌ هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، واش پێشبینی ده‌كرێت یه‌ده‌گه‌كان ١،٢ ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، دووباره‌ چالاكبوونه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی لیبیا و ده‌ستكردنه‌وه‌یان به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وای كردووه‌ رێژه‌ی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا زیاد بكات و ئه‌مه‌ش رێگره‌ له‌ هه‌ڵكشانی زیاتری نرخی نه‌وت.