نرخی يه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 41 دۆلار و 17سه‌نت

به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ ٤١ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٠ دۆلار و ٦٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌شی به‌ ٤٠ دۆلار و ٨١ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٢ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ سه‌دا ٠،٨٨ هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌بینی و گه‌یشته‌ ٤١ دۆلار و ١٧ سه‌نت.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٨ دۆلار و ٨٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌هۆی زریانی زێتا له‌ ئه‌مریكا، پاڵاوگاكانی كه‌نداوی مه‌كسیك كاره‌كانیان وه‌ستاندووه‌ و ئه‌مه‌ش رۆڵی هه‌بوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كاندا.