ئیڤێنتی گەنجانی سینەماکار لە هەولێر بەرێوەچوو

حەوت کورتە فیلم کە لەلایەن حەوت گەنجەوە بەرهەم هاتبوو نمایش کرا

تۆڕی هەماهەنگی رێکخراوەکان CNO  ئیڤێنتی گەنجانی سینەماکاری سازکرد بە سپۆنسەری بەشێک کە لە لایەن " هۆتێل بێست ان اربیل " .
سەرەتا لە لایەن " سیروان گەردی " سەرپەرشتیاری گشتی CNO  وتارێک پێشکەشکرا و تیشک خرایە سەر رۆل و کاریگەری گەنجان تایبەت لە بواری سینەما پاشان پشتگیری خۆی بۆ گەنجان وەک CNO دووپات کردەوە.
دواتر لە لایەن " شاخەوان مستەفا " بەرێوەبەری سینەمای هەولێر وتارێک پێشکەشکرا .
پاشان حەوت کورتە فیلم کە لەلایەن حەوت گەنجەوە بەرهەم هاتبوو نمایش کرا.
دواتر خەڵاتی CNO لە لایەن بەرپرسان و هونەرمەندانی پڕ ئەزموون دابەشکرا بەسەر دەرهێنەرەکان.
لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و "شاخەوان مستەفا " بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر رێزلێنان پێشکەش بە دەرهێنەرەکان کرا .

ktv

ktv

 

ktv
ئا/شیڤان شێرزاد