سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: ئێمه‌ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕين

بنیامین نه‌تانیاهۆ،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێیوایه‌ كه‌ رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حرێن و سودان، سنوورێك بۆ ئه‌و چه‌ق به‌ستووه‌ی جوگرافیا داده‌نێت كه‌ ده‌وڵه‌تی عیبری به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌یناڵاند.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئێمه‌ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕين.

هه‌روه‌ها بنیامین نه‌تانیاهۆ گوتیشی: وڵاتانی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌،.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردو گوتی:  تا ئێستا سعوودیه‌ به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی نه‌كردۆته‌وه‌،به‌ڵام رێگا ده‌دات ئه‌و گه‌شتانه‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌مان دێن به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان تێپه‌ڕبن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر /ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ