وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌


له‌راگه‌یاندراوێكدا  وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە.

 

 وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و یٔابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر یٔەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز