فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چیاكانی سنووری دینارته‌ بۆردوومان ده‌كه‌ن

به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی دینارته‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سووپای توركیا بۆردومانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 10:40 خوله‌كی ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ جاری سێیه‌م گوندی "نقبی" یان له‌ سنووری ناحیه‌ی دینارته‌ بۆردوومان كرد.

له‌ باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ئاگر له‌ چیاو پێده‌شته‌كانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و بۆردوومانه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

ڕه‌نجبه‌ر مه‌حه‌مه‌د