ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆماركرد


له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی گه‌ری حه‌وت له‌خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ له‌یاریگای كامپ نوودا بارسێلۆنا میوانداری ریال مه‌دریدی كرد 

ریال مه‌درید كلاسیكۆی له‌بارسێلۆنا برده‌وه‌ و  سەرکەوت بۆ پلەى یەکەمی ریزبەندی و بارسێلۆناش له‌پله‌ی ده‌یه‌مدایه‌ 

 له‌خوله‌كی پێنجی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ ڤالڤێردی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد و دوای سێ خوله‌ك فاتی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد

له‌تایمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا  ریال مه‌درید دوو گۆلی دیكه‌ى له‌رێگای یاریزانان رامۆس و مۆدریچه‌وه‌ تۆماركرد 

 
به‌م بردنه‌وه‌ش ریال مه‌درید به‌ 13 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خول ده‌بیندرێت و بارسێلۆناش به‌ حه‌وت خاڵ له‌پله‌ی ده‌یه‌مدایه‌