ڤیدیۆ .. مراوییه‌ك خۆی ده‌كاته‌ قوربانی بێچووه‌كانی

گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی پێكراوه‌و كه‌ تیدایدا مراوییه‌كی ئازاو چاونه‌ترس ده‌رده‌كه‌وێ و بێچووه‌كانی له‌مارێكی گه‌وره‌ رزگار ده‌كات و دواتر خۆی ده‌بێته‌ قوربانی.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ماره‌كه‌  بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژه‌مه‌ خواردنێك له‌و چاڵه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مراوییه‌كه‌و بێچووه‌كانی تێدایه‌.

به‌ڵام لێره‌دا دایكه‌كه‌ كارێكی پاڵه‌وانانه‌ ئه‌نجام ده‌دات و بێچووه‌كانی ناچار ده‌كات كه‌ له‌ چاڵه‌كه‌دا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و خۆی ده‌كاته‌ قوربانی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار