سبه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی سلێمانی كاره‌بایان نابێت

له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 25 ى 10 ى 2020 سێ گه‌ره‌كی سلێمانی كاره‌بایان نابێت

له‌ئاگادارییه‌كدا هاتووه‌ كه‌ دانیشتوانی گەڕەکانی، (گۆیژە و تومەلیک و ئازاد‌) ، بەتایبەت ماڵه‌كانى  تەنیشی شەقامی سی مەتری كه‌  دەکەونە سەر  فیده‌رى ((٤٦))  سبەی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له‌ كاتژمێر (7 ی به‌یانی تا  12 ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.


هەروەها ئاگادارییان دەکاته‌وه‌ کە لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە، دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .

كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ داواكاریشین كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێت و دڵنیاشین كه‌ هاوكار ده‌بن.

شوان عه‌زیز