به‌هۆی ئاشكرا نه‌كردنی سه‌روه‌ت و سامانیان مووچه‌ی چه‌ندین په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی حكومه‌ت راگیرا

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌ حكومییانه‌ی كه‌ رێگرن له‌ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانیان مووچه‌كانیان راگیراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌ حكومییانه‌ی راگرتووه‌ كه‌ رێگرن له‌ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان.

شایانی باسه‌ له‌ ئێستادا عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و  حكومه‌ت بۆ پێدانی مووچه‌ی داوای له‌په‌رله‌مان كردووه‌ پڕۆژه‌ی یاسای قه‌رزكردن په‌سند بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار