ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران فڕۆكه‌ی ئێف 35 ده‌داته‌ ئیمارات

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 35 بداته‌ ئیمارات و پێویستیشه‌ به‌رپه‌رچی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ بدرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌نبا،ده‌ڤید شینكه‌ر،یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنی توانای سه‌ربازی ئیسرائیل، وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 35 بداته‌ ئیمارات.

ده‌ڤید شینكه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات بواری نوێ بۆ هاریكاری له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیمارات له‌ زۆربه‌ی بواره‌كاندا بكاته‌وه‌.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شڵێت: پێویسته‌ به‌رپه‌رچی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا بدرێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار