باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی و رفاندنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له‌ توركیا هه‌یه‌

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێدانی ڤیزه‌ی به‌ هاووڵاتییانی توركیا راگرت. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بڵاوی كرده‌وه‌، بەشێوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی تورکیا رادەگرێت ئەمەش بەهۆی دەستکەوتنی چەند راپۆرتێک لەبارەی هێرشی تیرۆرستی و هەوڵی رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە ئیستانبوڵ. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە تورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا و کەسانی بیانی لە ئیستانبوڵ هەیە. 

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ چه‌ند شوێنێك ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ن.