ڕانیه‌.. له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕووداوێكی پێكدادان له‌ ڕانیه‌ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س بوونه‌ قوربانی.

نزیكی كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبیلى جۆری BMW  و كیا مۆتۆرس، له‌ شه‌قامی سه‌ید ئه‌مر له‌ ڕانیه‌ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووكه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.