ڕانیه‌.. پیاوێكی 46 ساڵ به‌ فیشه‌ك كوژرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 5:40خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی ( م،ح،ێ) لەدایک بووی ١٩٧٤ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە. شوێنەواری فیشەک بە جەستەوە هەیە.

ڕاشیگه‌یاند: بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە. تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان