ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كاری دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماركێت بووه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند، كە بە چەك و دەمامكەوە هەڵیكوتاوەتە سەر ماركێت و دوکانەکان و دزی كردووە. 

لە راگەیێندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور هاتووە، هێزەكانمان ئەمشەو توانیان ئەو تۆمەتبارە دەسگیربكەن كە چەند رۆژ پێشتر بە چەك
و دەمامكەوە كاری دزی و هەڵكوتانە سەر هەندێك ماركێت و دوكانی ئەنجامداوە.

ئاسایشی شارەزوور ده‌ڵێت: ئه‌و گەنجە ناوی (ژ. ع. ح)ە و لەدایکبووی ساڵی 2001ـە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.

sharazur