نه‌وره‌س ره‌شید نووسه‌ری كورد و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دیراساتی پارتی به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد

وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریش چه‌ندین كتێب و نووسینی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌22-10-2020 نه‌وره‌س ره‌شید نووسه‌ر و رووناكبیری كورد له‌ شاری هه‌ولێر به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد.

نه‌وره‌س ره‌شید هه‌روه‌ها ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستانیش بوو، له‌ ماوه‌ی ژیانی سیاسیی خۆیدا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی خه‌باتی سیاسی له‌ ریزی پارتی كاری كردووه‌ و چه‌ندین پۆست و پله‌ی گرنگی هه‌بووه‌. وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریش چه‌ندین كتێب و نووسینی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.