سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی نه‌وره‌س ڕه‌شید ده‌كات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگە، نوسەر و ڕۆشنبیر "ماموستا نەورەس رەشید" ئەندامی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی ده‌كات.

دقی پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و پێشمه‌رگە، نوسەر و ڕۆشنبیر "ماموستا نەورەس رەشید" ئەندامی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، رادەگەیەنین.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزەکەیان دەکەین، له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو، به‌ ره‌حمه‌ت و بەهەشتی خۆی شاد بکات .

انا للە و انا الیە راجعون

سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی