ئۆتۆمبیلێك له‌ پیاوێك ده‌دات و به‌مردویی جێی ده‌هێڵێت

له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- دهۆك  له‌نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تێ، بەهۆی خێرا لێخورین، ئۆتۆمبیڵێکی نەناسراو پیاوێك دەکاتە قوربانی و دواتریش هەڵدێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شایه‌تحاڵێك بە کوردستان تیفی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە پیاوەکە دەدات دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بێ ئەوەی ڕاوەستێت ڕادەکات و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی پۆلیسی شێخان ئاگاداردەکرێنەوە ده‌ستبه‌جێ دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی ئەوەن شۆفێره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن.

له‌باره‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كه‌شه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: پیاوەکە ئاوارەی شنگالە و ماوەی چەند ساڵێكە لە گوندی خەتارێ لە سنوری شێخان نیشتەجێ یە.