سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح: بەم نزیکانە هەرێمی سوننە دادەمەزرێت

کەسێکی نزیک لە عامری گۆمەکە دەشڵەقێنێ

غەزنفەر بەتیخ، سەرکردە لەهاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری بەشەفەق نیوزی راگەیاندووە، دامەزراندنی هەرێمی سوننە تەنها بابەتێکی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵکو لەسەر زەوی لەلایەن لایەنە سیاسی و کەسایەتییە عەشائیرییەکان،بەپاڵپشتی ئەمریکا کاری بۆ کراوە.

هەروەها ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی فەتح روونیکردۆتەوە کە ئەمریکا ئەو کاتەی بنکەیەکی سەربازی گەورەی لە عەین ئەسەد دانا،دەیزانی کە كێڵگه‌ی گازو کانی ئاسن وشتی دیکە، لەهێزی ئابووری لەو پارێزگایە هەیە. هەروەها غەزنفەر بەتیخ گوتیشی:لەهەموو کات زیاتر، ئێستا زەمینە لەبارە بۆ راگەیاندنی هەرێمی سوننە،چونکە لەلایەن کەسایەتییە عەشائیری و سیاسی و جەماوەرییەکان، پاڵپشتی لەپڕۆژەکە دەکرێت،بۆیە دامەزراندنی هەرێمی سوننە بەم زووانە دەبێت.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی /رزگار