ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ئاشكرا كرد

مووچه‌ وه‌ك مانگی رابردوو دواناكه‌وێ

سه‌ڵاح نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی دیوانی چاودێری دارایی عێراق پێشبینی كردووه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 وه‌ك مانگی پێشوو دوابكه‌وێ،ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت : پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ دوو رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ،مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌شبكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌مال كۆچه‌ر،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فورات نیوز-ی رایگه‌یاندووه‌: دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌ك مانگی رابردوو دواناكه‌وێ و پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ دوو رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ،مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌شبكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: شه‌قامی عێراقی و دۆخه‌كه‌ ،به‌رگه‌ی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و سینارێویه‌ ناگرێت كه‌ له‌مانگی 9 روویداو بووه‌ هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار