نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 41 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤١ دۆلار و ٦٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و ٤٥ سه‌نت و به‌ ٤١ دۆلار و ٧٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٧دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٠،١١ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤١ دۆلار و ٦٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٩ دۆلار و ٩٥ سه‌نت فرۆشرا.