ئه‌مڕۆ شانۆیی "شینه‌ له‌ شیندام "نمایش ده‌كرێت

ئه‌م شانۆییه‌ نووسین و ده‌رهێنانی (ڕاڤیار نه‌وزاد)ه‌

شانۆیی شینه‌ له‌ شیندام كارێكی نوێی گروپی( ز بۆ شانۆ)یه‌ وئه‌مڕۆله‌ 21-10-2020 دا له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نمایش ده‌كرێت..

 

گروپی (ز بۆ شانۆ) گروپێكی شانۆییه‌ و له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دامه‌زراوه‌، پێشتر هه‌مان گروپ له‌ ژێر ناوی (پانتایی شانۆی واڵا)دا كاره‌ شانۆییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا، له‌ پڕۆژه‌یه‌كی نوێی شانۆییدا به‌ ناوی (شینه‌ له‌ شیندام) ئه‌م پڕۆژه‌ شانۆییه‌ نووسین و ده‌رهێنانی (ڕاڤیار نه‌وزاد)ه‌ و نواندنی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ن.

 ده‌رباره‌ی كۆی پڕۆژه‌كه‌ و ناوه‌ڕۆكی كاره‌ نوێیه‌كه‌یان ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه‌ ده‌ڵێ،"ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هه‌نگاوێكی نوێ و جیاوازی ئێمه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ڕوئیایانه‌ی كه‌هه‌مانه‌ بۆ شانۆیه‌كی “زیندو و زبر” و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كرۆكی ناوی گروپه‌كه‌مانه‌.

 ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌وهه‌وڵ ده‌ده‌ین نمایشێكی زیندو و جیاواز له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ به‌رهه‌م بهێنێن. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كاره‌شمان جیهانێكی نوێیه‌ ، نوسینه‌وه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆ چیرۆكی میسۆلۆجی بون، تێك هه‌ڵكێشكردنی ڕابردووی دوور و داهاتوی نزیكه‌ له‌یه‌ك چیرۆكدا “چیرۆكی دروست بوون ” دواتر ده‌رباره‌ی شێوازی كاركردن و جیاوازییان له‌ گروپه‌ شانۆییه‌كانی دیكه‌ ئه‌و گوتی" كاره‌كه‌مان شانۆی مۆدێرنه‌، گه‌ڕانه‌ بۆ فۆڕمێكی زبر و زیندوو، هه‌رچی جیاوازبوونیشه‌ ئه‌وه‌ شتێكه‌ بینه‌ر بڕیاری لێده‌دات و ئێمه‌ش هه‌وڵی بۆده‌ده‌ین و له‌ناوخۆماندا بۆ جیاوازییه‌كان ده‌گه‌ڕێین. ئه‌زمونی گروپه‌كانی دیكه‌ش بۆمانگرنگن.

 

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3:30 ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌ نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوه‌ندی كیمیابارانی كچان نمایش ده‌كرێت..

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
93,433
گیان له‌ده‌ستدان
2,994
چاکبوونەوە
57,941
تووشبووان
535,321
گیان له‌ده‌ستدان
11,958
چاکبوونەوە
465,452
تووشبوون
58,739,895
گیان له‌ده‌ستدان
1,390,315
چاکبوونەوە
40,654,298