خێزانی گۆرانی بێژێكی عێراقی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووهاوسه‌ره‌ باش نه‌بووه‌

میدیاكانی عێراقی  بڵاویانكرده‌وه‌ خێزانی  گۆرانی بێژ عێراقی ، جه‌لال ئه‌لزین خۆی كوشتووه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌  هه‌واڵییه‌كان خێزانی گۆرانی بێژ جه‌لال ئه‌لزین به‌ ناوی ( نور كازم) له‌ دایك بووی 1995له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ره‌كی ، مه‌نسوڕ له‌ رێگه‌ی چه‌كی كلانشینكۆف به‌ چه‌ند گولله‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

 به‌ پێی زانیارییه‌كان په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووهاوسه‌ره‌ باش نه‌بووه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ شه‌وانه‌ی گۆرانی بێژ جه‌لال ئه‌لزین  له‌ یانه‌كانی سازی ده‌كرد.

گۆرانی بێژ جه‌لال ئه‌لزین له‌ ساڵی 1989 له‌ دایك بووه‌ خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه‌ به‌ گۆرانی خێرا به‌ ناوبانگه‌.

 وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران