به‌ ڤیدیۆ.. ببینه‌ ئه‌و كچه‌ مه‌یگێڕه‌ چۆن به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات

 به‌ ڤیدیۆ.. ببینه‌ ئه‌وكچه‌ مه‌یگێڕه‌ چۆن به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات

له‌تۆركۆمه‌ڵاتییه‌كان  گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك، بڵاوكراییه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت دوو گه‌نج هه‌وڵی ده‌ست بۆ بردن بۆ كچه‌ مه‌یگێڕێكی چینی له‌ یه‌كێك له‌ مه‌یخانه‌كان ده‌به‌ن ، به‌ڵام كچه‌كه‌ زۆر بوێرانه‌ و ئازایانه‌ به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات.

له‌ گرته‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، مه‌یگێره‌كه‌ له‌ مێزی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ده‌ست بۆ كچه‌كه‌ ببات ، دوای ئه‌ویتریش هه‌مان كارده‌كات به‌ڵام كچه‌كه‌ وانه‌یه‌كی چاكیان له‌ رێگه‌ی لێدانێكی  گورج پێده‌دا، كاتێ له‌رێگه‌ی چه‌ندجووڵه‌یه‌كی به‌هێز یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی ، ئه‌ویتریان هه‌وڵیدا له‌ كچه‌كه‌ بدات ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران